بنکەی زانیاریەکان (Data base)

پێشه‌كى : زاراوه‌ى بنكه‌ى زانیارى یه‌كان بویه‌ كارێكى باو ، بڵاوبونه‌وه‌ى و گه‌شه‌ى زیادى كرد له‌گه‌لَ تێپه‌رِبونى كاتدا . ته‌كنیكارى ته‌كنۆلۆجیاى بنكه‌ى زانیارى یه‌كان رِۆڵێكى گرنگى بینى له‌زیاد بتر بوونى به‌كارهێنانى ئامێرى كۆمپیوته‌ر وه‌رِۆڵێكى گه‌وره‌ و شه‌رمه‌زاریكه‌رى بینى له‌زۆربه‌ى بواره‌كانى به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى كۆمپیوته‌ر وه‌ك له‌كاره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كانى ، ئه‌ندازه‌یى یه‌كان ، پزیشكى ، فێركارى ، زانستى كتێب خانه‌كان ..هتد
ده‌توانین بڵێن بنكه‌ى زانیاریه‌كان : بریتى یه‌ له‌كۆگه‌یه‌ك له‌داتا وزانیارى ، به‌واتایه‌كى تر بریتى یه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ داتا و زانیارى یه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان (به‌یه‌ك به‌ستراوه‌كان) ..
مه‌به‌ستمان له‌داتاكان بریتى یه‌ له‌ورِاستیانه‌ى كه‌تواناى پاراستنى هه‌یه‌ …
نمونه‌ى (داتا) كان : ناو ، ژماره‌ى ته‌له‌فۆن ، ناونیشان .
وه‌له‌نمونه‌ى بنكه‌ى زانیارى یه‌كان سیسته‌مى تۆماركردن كه‌كۆمه‌ڵىَ تۆماركه‌ر (سجیلات) له‌خۆ ده‌گرىَ وه‌ك تۆماركه‌رى مامۆستاكانى زانكۆ ، تۆماركه‌رى مادده‌كان و قوتابیه‌كان ، بنكه‌ى زانیارى یه‌كان له‌لایه‌ن سیسته‌مێكه‌وه‌ به‌رِێوه‌ ده‌چێت كه‌به‌ (سیسته‌مى به‌رِێوه‌بردنى بنكه‌ى زانیارى یه‌كان ( “DBMS” ) ناوده‌برێت

About کاروان مستەفا کریم