زمانى كۆمبیوته‌ر : ( Computer Language):
زمانى كۆمبیوته‌ر بریتییه له‌و پرۆگرامه‌ى كه سیسته‌مى كارپێكردن و سه‌رجه‌م پرۆگرامه خزمه‌تگوزارى جێ به جێكاریه‌كانى كومپیوته‌رى پێى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌لایه‌ن پرۆگرامساز و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانى به‌رهه‌م هێنانى كۆمپیوته‌ر .
به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى هیزو ژماره‌ى زمانه‌كانى پرۆگرام رِوى له‌زیاد بوون كرد شان به‌شانى گه‌شه سه‌ندنى زانستى پرۆگرام سازى ، پرۆگرامسازانى كۆمبیوته‌ر كۆمه‌ڵێك زمانیان به‌كار هێناوه بۆ نوسینى پرۆگرم كه هه‌ندێكیان رِاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمبیوته‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ندێكى تریان پێویستیان به ناوه‌ندى وه‌رگێرِ (Compiler) هه‌یه .
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌توانین زمانه‌كانى كۆمپیوته‌ر پۆڵێن بكه‌ین بۆ سىَ ئاستى سه‌ره‌كی :
زمانى ئامێرى – سفرء یه‌ك (Machine Language).
زمانى كۆكراوه (Assembly Language)
زمانى ئاستى به‌رز ( High level Language)
زمانى ئامێرى : ( Machine Language):
بریتیه له زمانى پرۆگرامى كۆمپیوته‌ر كه به‌شێوه‌یه‌كى رِاسته‌وخۆ كار ده‌كات له‌گه‌ڵ ئامێرى كۆمپیوته‌ردا واته پێویست به به‌كارهێنانى وه‌رگێرِى پرۆگرام ( Compiler) ناكات ، هه‌موو فرمانێكى زمانى ئامێرى ( Machine Language) له شێوه‌ى ( سفر،یه‌ك) دایه واته هه‌بوون و نه‌بوونى ووزه‌ى كاره‌باى . له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندن و بلاَو بونه‌وه‌ى ئامێرى كۆمپیوته‌ردا ، سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ده‌ركه‌وتن و ئاشكرا بوونى كێشه‌و كه‌م و كورِى و گرفته‌كانى زمانى ئامێرى Machine Language)) ، چونكه زمانى ئامێرى ته‌نها ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌ك جۆر ئامێرى دیاریكراودا بكات، هه‌موو پرۆگرامسازێك ناتوانێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ (Machine Language) دا بكات چونكه زمانێكى پرۆگرامى زۆر
زمانى كۆكراوه‌ى : ( Assembly Language) :
زمانى پرۆگرامى كۆكراوه‌كان (Assembly Language) له دایك بوو بۆ چاره سه‌ركردن و زاڵ بوون به‌سه‌ر گرفتى قورسى و گرانى به‌كار هێنانى زمانى ئامێرى (Machine Language)، هه‌ریه‌ك له فرمانه‌كانى (Cod)ه كانى زمانى پرۆگرامى كۆكراوه‌كان (Assembly) كورت كراوه‌ى ووشه‌ى ئاساى زمانى ئینگلیزین (English Language) ، لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه پرۆگرام سازه‌كان زۆر به‌ئاسانى ده‌توانن تێىَ بگه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ زمانى (Assembly)دا .
به‌لاَم گه‌وره‌ترین كێشه له‌زمانى كۆكراوه‌كان (Assembly) دا، بۆ جێ به‌جێكردن و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه یه‌كى بچوك ده‌بینین زۆر ترین فرمان (cod) به‌كار بهێنرێت .
زمانى ئاست به‌رز High Level Language) :
زمانى پرۆگرامى ئاست به‌رز پێكدێت له كۆمه‌ڵێك فرمانى دیاریكراو كه هه‌ر یه‌ك له‌م فرمانانه له‌دایكبوى ووشه‌كارى زمانى ئاساى ئینگلیزى (English Language) ، فرمانه‌كان ئاراسته‌ى كۆمبیوته‌ر ده‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى مه‌به‌ستێكى دیاریكراو.
نوسینى به‌رنامه به‌زمانى ( High level Language) زۆر ئاسانه‌و نزیكه له زمانى مرۆڤ، وه هه‌روه‌ها خێراتره و به ئاسانیش ده‌توانین هه‌ڵه‌كان راست بكه‌ینه‌وه ، ئه‌و به‌رنامه‌ى كه به‌زمانى (High level Language) نوسراون ده‌بێت وه‌ر بگێرِێته سه‌ر زمانى ( Machine Language) پاشان جىَ به‌جیبكرێت، بۆ وه‌رگێرِانى به‌رنامه‌یه‌ك، كه به‌زمانى (High level Language) نوسرابێت بۆ سه‌ر زمانى (Machine Language) پێویستى به‌وه‌رگێرِێك هه‌یه هه‌روه‌ك چۆن ئینگلیزێك بێت بیه‌وێت وانه‌یه‌ك شى بكاته‌وه پێویسته وه‌رگێرِى له‌گه‌ڵ بێت بۆ گه‌یاندنى شیكردنه‌وه‌ى وانه‌كه‌ى ، له كۆمبیوته‌ردا ئه‌و وه‌رگێرِه پێى ده‌وترێت كۆمپایله‌ر (Compiler) .
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه وه‌رگێرِى پرۆگرام . ئه‌و به‌شه پرۆگرامه‌یه كه تواناى گۆرِینى
(Source Cod)ى هه‌یه بۆ (Object cod) لێره‌وه ده‌توانین زمانى پرۆگرامى ئاست به‌رز (High Level Language) پۆڵین بكه‌ین بۆ سىَ به‌شى سه‌ره‌كى :
Multipurpose Language : وه‌ك (C++ , Java ,Visual basic)
Script Language : وه‌ك (VB Script , Java script)
Special Language : وه‌ك (Lisp , SQL)