زمانی پرۆگرامسازی sql

: زمانى (به‌رپه‌رچ) گه‌رِانه‌وه‌ : (SQL) :

(Structure Query Language) :

پێشه‌كى : (SQL) كورته‌ى (Structure Query Language) ه‌ كه‌ ئه‌مه‌ زمانێكى تایبه‌ته‌ به‌بنكه‌ى زانیارى یه‌كان له‌پێناوى ئاگاداركردنه‌وه‌ و چاكسازى له‌بنكه‌ى زانیاریه‌ په‌یوه‌سته‌كان . ئه‌مه‌ش په‌ره‌ى پێدرا له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانى (IBM) ه‌وه‌ له‌ناوه‌رِاستىحه‌فتاكان ، وه‌به‌زمانێكى پێوه‌رى دانرا له‌لایه‌ن (ANSI) یه‌وه‌ له‌ساڵى (1980) . به‌كاردى له‌پێناوى گه‌یشتن و نواندنى سیستمى بنكه‌ى زانیارى یه‌كان . كه‌گێرِانه‌وه‌ و چاكسازى و به‌ناوداكردنى داتاكان له‌بنكه‌ى زانیارى یه‌كان . وه‌ئه‌مه‌ش ده‌توانرى به‌كاربهێنرێت له‌هه‌ر یه‌ك له‌پرِۆگرامه‌كانى :

-
MS Access
-
Oracle
-
SQL Server

وه‌ده‌توانین (SQL) پێناسه‌ بكه‌ین به‌وه‌ى كه‌زمانێكه‌ به‌كاردى بۆ رِێكخستن و به‌رِێوه‌بردنى و گه‌رِانه‌وه‌ى زانیارى یه‌كان له‌بنكه‌ى زانیاریه‌ پابه‌ندبووه‌كان .

وه‌ده‌توانرى ئه‌م زمانه‌ دابه‌ش بكرى بۆ سىَ زمانى سه‌ره‌كى وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ رِوون ده‌بێته‌وه‌ :

زمانى پێناسه‌ى زانیارى یه‌كان (DDL) :

(Data Definition Language) : ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ (SQL) وه‌ئه‌م زمانه‌ بۆ دروستكردن و به‌ده‌ستهێنان و به‌رهه‌مهێنانى خشته‌كان و به‌رپه‌رچكردنیان ، وه‌هه‌روه‌ها به‌كاردآ بۆ پێناسه‌ى ئه‌و به‌شانه‌ى (الحقول) كه‌پێكى دێنن وه‌هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنى جۆره‌كانى داتا و زانیارى یه‌كان و دیاریكردنى كلیلى خشته‌كان (Table) و پاشان دانانى دیاریكراو (Constraints) تایبه‌ته‌كان به‌و به‌شانه‌ (الحقول) وه‌هه‌روه‌ها بۆ به‌ستنه‌وه‌ى خشته‌كان به‌یه‌كتر …
وه‌گرنگترین فرمانه‌كانى ئه‌م زمانه‌ :

Create, Drop, Rename, Alter, Create – Index, Drop – Index ..

زمانى چاره‌سه‌رى زانیارى یه‌كان (DML) :

(Data Manipulation Language) : ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌كردارى چاكسازى داتا و زانیارى یه‌كان به‌جآ هێنان (استعلامات) ، وه‌هه‌روه‌ها بتر كردن و چاكسازى داتا و زانیارى یه‌كان و تۆماركراوه‌كان (السجیلات) ، (DML) ئه‌م فرمانانه‌ى خواره‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرێت :

Insert into, Update, Delete, Select ..

زمانى به‌ ده‌سه‌لاَت بوون به‌سه‌ر زانیاریه‌كان : (DCL) :

ئه‌م به‌شه‌ كۆمه‌ڵه‌ فرمانێك تایبه‌ت به‌ به‌خشین و گێرِانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَت له‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌گرێته‌وه‌ له‌رِوى مامه‌ڵه‌ كردن به‌خشته‌كان و به‌شه‌كان (الحقول) . ئه‌م فه‌رمانانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ :

GRANT, REVOK ..

كاروان مصطفى كريم
زانكؤى سليمانى
بةشى كومبيوتةر و ماتماتيك

About کاروان مستەفا کریم