ته‌کنۆلۆجیای زانیاریه‌کان : ناساندنی ته‌کنۆلۆجیای زانیاریه‌کان (به‌شی یه‌که‌م ) : ته‌کنۆلۆجیای زانیاریه‌کان بریتیه له پێکهاته‌ی مادی و نامادی ( مه‌عنه‌وی ) عه‌قڵی ئه‌لیکترۆنی ( کۆمپیوته‌ر ) له گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قڵه ئه‌لیکترۆنیه‌کان واته( تۆڕه ئه‌لیکترۆنیه‌کان ) له‌گه‌ڵ ئه‌و داتا‌و زانیاریانه‌ی که به‌کار دهێنرێن له کرداری چارهسهرکر…دندا بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانین .. سودی ته‌کنۆلۆجیای زانیاریه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی : :1- ته‌كنۆلۆجیاى زنیاریهكان و هۆَشیارى تاكى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى : گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌و پێشه‌وه بردن و به‌ر ز رِاگرتنى ئاستى هۆشیارى زانستى تاكى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له بواره جیاجیاكانى ته‌كنۆلۆجیاى زانیاریه‌كان . 2- ته‌كنۆلۆجیاى زنیاریهكان و پاراستنى داتا‌و زانیارى : چاودێرى كردن و پاراستن و هڵگرتن و خه‌زنكردنى داتا‌و زانیاری هه‌موو پێكهاته‌و یه‌كه ئیدارى و بهرێوبهرایهتیهكانى هه‌رێمى كوردستان به هۆى بنكه‌ى زانیاری دیاریكراووه (DATA BASE) ، گهرِانهوهو (ههڵئێنجانهوهى ) ى داتا‌و زانیاریه‌كان به‌پێى پێویست له كاتى ویستراودا .3- ته‌كنۆلۆجیاى زنیاریهكان و گهرِانهوهى كاتى بهفیرِۆ چوو : به‌ده‌ستهێنان و دروستكردنى خێراى گونجاو ، كه‌مكردنه‌وه و گهرِاندنهوهى كاتى بهفیرِۆچوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و ئیش و كارى یه‌كه ئیدارى و بهرێوبهرایهتیهكانى هه‌رێمى كوردستان , گواستنه‌وه‌ى داتا‌و زانیاریه‌كان له نێوانیاندا . دروستكردنى په‌یوه‌ندى ئه‌لیكترۆنى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا . 4- ته‌كنۆلۆجیاى زنیاریهكان و رِستى و دروستى له كار‌و فه‌رماندا : شیكاركردن و چاره‌سه‌ركردن و چاودێرى كردنى هه‌موو كار‌و فرمان و كیشه ئیداریه جیا جیاكان به هۆى به‌كارهێنانى پرۆگرام و سیسته‌مى دیاریكراوى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت به ناوه‌ند و یه‌كه‌و بهرِێوبهرایهتیهكانى هه‌رێمى كوردستان ، پاشان به ده‌ستهێنانى ئه‌نجامێكى باوهرِ پێكراوى ووردو دروست .5- ته‌كنۆلۆجیاى زنیاریهكان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى : به‌هێزكردن و بهرزرِاگرتنى ژێرخانى ئابورى له پێكهاته‌ى هه‌موو یه‌كه ئیدارى و نا ئیداریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ژێر كاریگه‌رى و رِوناكى خاڵه‌كانى پیشوتر كه ئاماژه‌مان پێ كردن . م . کاروان مسته‌فا کریم زانکۆی سلیمانی به‌شی کۆمپیوته‌ر و ماتماتیک
ته‌کنۆلۆجیای زانیاریه‌کان
Posted in: ووتاری زانستی
– 31. كانونی یه‌كه‌م 2010