تۆ ڕۆبۆتت خۆش ده‌وێت

ئایا تۆ ڕۆبۆتت خۆش ده‌وێت بێگومان نازانم ، به‌ڵام زۆر جار من خۆشم ناوێن چونکه‌ ناتوانم له‌گه‌ڵیان بێمه‌ ئاخاوتن ،ها به‌س ئه‌شێت زۆر کات خۆشم ویستبن ، به‌ هه‌رحاڵ : ڕۆبۆتی “یو فایف ” به‌ هه‌وڵ و کۆششی زاناو توێژه‌ره‌کانی زانکۆی ” ماشوسوستس ” تایبه‌ت به‌ بوای بایلۆجی و ته‌کنۆلۆجیای زانیایه‌کان له‌ دایکبوو ، ئه‌م ڕۆبۆته‌ له‌ ڕوی پێکهاته‌وه‌ هه‌موو ئامێرێکی پزیشکی هه‌ڵگرتووه‌ که‌ پزیشکێکی ئاسای به‌کاریان ده‌هێنێت له‌ کاتی چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشه‌که‌یدا ، وه‌ ئه‌م ڕۆبۆته‌ زیاتر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌کار دێت که‌ په‌ککه‌وته‌ن ، ڕۆبۆتی ناوبراو له‌ ڕێگه‌ی مانگی ده‌سکردو ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌رکردنی زانکۆی ” ماشوسوستس ” ، ڕاسته‌وخۆ زانیای لێ وه‌رده‌گیرێت و فرمانی ئاراسته‌ ده‌کرێت له‌ کاتی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌ ترسناکه‌کاندا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ، ده‌توانرێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌که‌ی بکات ئه‌گه‌ر پێویست بێت ، ئه‌ویش به‌به‌کارهێنانی ڕۆبۆته‌که‌ له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری سه‌رپه‌رشتیاری زانکۆی ناوبراوه‌وه‌ له‌ کاتێکدا ڕۆبۆته‌که‌ له‌ هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا بێت ، ئه‌ویش به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ته‌کنۆلۆجیای زانیاریه‌کان .هیوای سودمه‌ندی بۆ هه‌موو زانستخوازێک ده‌خوازین .

About کاروان مستەفا کریم