سیسته‌می ئه‌لیکترۆنی :
تێگه یشتن له سیسته‌می ئه‌لیکترۆنی و پێكهاته‌كانى (Understanding of the systems and its structures) : تێگه‌یشتنى سیسته‌م پێشت ئه‌به‌ستێت به قوتابخانه‌ى سیسته‌م له‌سه‌ر تێۆرى سیسته‌مى گشتى به زاناى فیزكناسء زینده‌وه‌رزانى ( لۆدریج فۆن بیتالانغى) دامه‌زراوه. كه بنچینه‌ى بیرۆكه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ى خواره‌وه دانا، بۆئه‌وه‌ى له هه‌موو كارێك تێبگه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پێویسته وه‌كو سیسته‌م سه‌یرى بكه‌ى، وه سیسته‌م بریتى یه:. ( لهكۆمهڵىَ پارچه‌ى به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو كه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ هه‌رمه‌به‌ستێك) ، سیسته‌م پێك دێت له چوار به‌شى سه‌ره‌كى كه بیرییهله . 1- داخڵ كردن : (Input) : هه‌موو ئه‌وانه ئه‌گرێته‌وه كه ئه‌چنه ناو سیسته‌مه‌كه، وه‌كو نوسراوى مرۆیى وه نوسراوى ماددىء وه زانیارهكانء داتاكان. 2- چاره‌سه‌ر كردن : (Processing): بریتییه له‌و كرادارهى كه گۆرِانكارى به‌سه‌ر داخڵ كراوه‌كان (input) دێنێت بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه (Output)، وه‌كو ( خزمه‌ت گوزارىء زانیارییه‌كان) . 3- وه‌رگیراوه‌كان : (Output): بریتییه له هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه له ئه‌نجامى چاره سهركردندا وه‌ر ده‌گیرێته‌وه له سیسته‌مه‌كه و سوودى لىَ وه‌ر ئهگیرىَ . 4- رِهنگدانهوه: (Feedback): بریتییه له‌و یه‌كه‌ى كه هه‌ڵده‌ستێت به به‌راوردكردن له نێوان ئه‌و وهرگێراوانهى كه له سیستمهكهدان پلان داده‌نێت بۆیان . به شێوه‌یه‌كى گشتى سیسته‌م ده‌كرێت به سیسته‌مێكى بچوكتره‌وه ، كه سیسته‌مه بهشییهكانن، وه له هه‌مان كاتدا سیسته‌مى به‌شى پێك دێت له‌چه‌ند سیسته‌مێكى بچوكتر، وه‌كو رِێكخراوه، یاخود سیسته‌مى له‌شى مرۆڤ. نوسینی : م . کاروان مسته‌فا کریم زانکۆی سلیمان
تێگه یشتن له سیسته‌می ئه‌لیکترۆنی و پێكهاته‌كان
Posted in: ووتاری زانستی
– 1. كانونی دووه‌م 2011